شه‌ڕى ئه‌ڤین و ده‌شنێ له‌سه‌ر چیه‌؟ كێ له‌سه‌ر هه‌قه‌؟ ده‌شنێ له‌گۆرانیه‌كه‌یدا چى به - كوربه‌ندا نـیـبـه‌ر


نـــــامـــــه‌


زڤرین   كوربه‌ندا نـیـبـه‌ر > كوربه‌ندێ زمــــان Language Forum منتدى اللغة > زاراوه‌ى سورانى

زێده‌كرنا به‌رسڤێ
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازێن نيشاندانێ
كه‌ڤن 31-03-2012, 11:54   #1
BeriVan HirOri
راگرتي
 
وێنێ ئه‌ندامى BeriVan HirOri
Exclusive شه‌ڕى ئه‌ڤین و ده‌شنێ له‌سه‌ر چیه‌؟ كێ له‌سه‌ر هه‌قه‌؟ ده‌شنێ له‌گۆرانیه‌كه‌یدا چى به



راپۆرت – مۆزیك مه‌گه‌زین – هاوكار نامۆ

له‌م راپۆرته‌ شیكاریه‌ ئه‌مانه‌وێ رۆڵ و كاریگه‌رى هه‌ر دو پێشكه‌شكار (ئه‌ڤین ئاسۆ) و (ده‌شنێ موراد) بخه‌ینه‌ رو، هه‌وه‌ها ئه‌و ناكۆكى و ركابه‌رى یه‌كترى، به‌وه‌ى كه‌ له‌كوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ چۆن بووه‌، كام له‌سه‌ر هه‌قن : كێ رێچكه‌ شكێن بو له‌میدیادا ؟ ئه‌ڤین ئاسۆ له‌ دایك بوى شارى سلێمانى خاوه‌نى هیچ بروانامه‌یه‌كى ئه‌كادیمى نییه‌ له‌ بوارى مێدیا، له‌ مێدیاكانى سلێمانى وه‌كو مێدیاكار ده‌ست به‌كار بو، له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌رادیۆى ته‌له‌فزیۆنى ئازادى‌و رادیۆى نه‌واو رادیۆى پارتى پارێزگاران، به‌ڵام دواتر له‌ مێدیاكانى هه‌ولێر و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى بووه‌ خاوه‌نى به‌رنامى خۆى و ناو و ناوبانگێگى ترى بۆ خۆى تۆمار كرد وه‌كو به‌رنامه‌ى (چه‌لك و فه‌له‌ك، مێڤان شۆ, من جیاوازم و بانك)، ده‌نگدانه‌وه‌ى ناوى ئه‌ڤین وه‌كو كچه‌ پێشكه‌شكارێكى بوێر و ئازاد، سنوره‌كان و رێگانى تێپه‌راند تاوه‌كو توانی له‌گه‌ڵ هاوكارى خۆى (ئارامۆ) ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى دو كه‌ناڵى ئاسمانى بوارى كه‌یف خۆشى ئه‌ویش (كه‌ناڵ 4و كۆره‌ك تى ڤى) بو، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌م كه‌ناڵه‌ش به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌بو وه‌كو (ئه‌ڤین ژن و ژیان) و (تۆ نمونه‌ى) وه‌كو لیژنه‌ و به‌رنامه‌كانى شه‌وانى بۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته‌ ئێستا ئه‌ڤین وه‌كو بێژه‌رێكى ئاسایى له‌و دو كه‌ناڵه‌یه‌.
ده‌شنى موراد خه‌ڵكى شارى سلێمانى، به‌ڵام له‌ وڵاتى هۆڵه‌ندا گه‌وره‌ بووه‌، خاوه‌نى هیچ بروانامه‌یه‌ك نییه‌ له‌ بوارى مێدیا و مۆزیكدا، به‌ڵام جگه‌ له‌ زمانى دایك چه‌ند زمانێكى تر ده‌زانى، سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ده‌شنى وه‌كو پێشكه‌ش كار له‌ كه‌ناڵى كوردستان تى ڤى سه‌ر به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان له‌به‌رنامه‌ى (بێ كۆنترۆڵ)، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌وڵى بو وه‌كو پێشكه‌شكار، به‌ڵام پێشكه‌شكارێك به‌مانا بێ كۆنترۆڵ بو، توانى كۆمه‌ڵێ ته‌وق بشكێنێت كه‌تا ده‌ركه‌وتنى ئه‌و هیچ پێشكه‌شكارێك نه‌یتوانیوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رنامه‌ پێشكه‌ش بكات، هه‌رچه‌نده‌ ده‌شنێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوردییه‌كه‌ى زۆر باش نه‌بو، به‌ڵام بینه‌ر نه‌یده‌توانى سه‌رى به‌رنامه‌كه‌ى نه‌كات ‌و سه‌رسام نه‌بێت به‌رۆڵى ده‌شنێ، دواتر تێكه‌ڵاو به‌ مۆزیك بو، توانى له‌سه‌ر ستایلى پۆپ ئه‌لبومێكى گۆرانى به‌رهه‌م بهێنێ، به‌ڵام زیاتر هه‌وادارانى ده‌شنیان به‌ پێشكه‌شكارییه‌وه‌ پێ باشتربو، دوابه‌دواى دروست بونى كۆره‌ك تى ڤى، ده‌شنى توانى له‌و كه‌ناڵه‌ به‌رنامه‌ى خۆى هه‌بێت وه‌كو (ده‌شنى شۆ) و (كۆره‌ك ستار) و ئاماده‌كردنى به‌رنامه‌ى (هه‌پى بیرز ده‌ى)، ئێستا ده‌شنى خاوه‌نى 3 ئه‌لبومى گۆرانى یه‌ (هێلا هۆپا، شیكه‌ واوه‌ و فریشته‌ى میهره‌بانى)، به‌ پێى دواین زانیارى ئیستا خه‌ریكه‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌ له‌ كوردستان تى ڤى به‌ هه‌مان شێوه‌ى (ده‌شنى شۆ).
غیره‌ یان دژایه‌تى یان ركابه‌رى؟
به‌هۆى نه‌بونى كچه‌ مێدیا كار له‌ بوارى مێدیاى كه‌یف خۆشى، مێدیاكان زۆربه‌یان ده‌رگایان ئاوه‌ڵا كردبو، بۆ ئه‌و كچانه‌ى ده‌یانه‌وێت زو ناو و ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن، له‌ ماوه‌یه‌كه‌ كورتدا، ئه‌م دو پێشكه‌شكاره‌ به‌هۆى نزیكى كاتى ده‌ركه‌وتنیان له‌ یه‌كترى و نزیكى ستایلى پرۆگرامه‌كانیان، بونه‌ جێگاى باسى و به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنى خه‌ڵكى، هه‌وه‌ها دابه‌ش بونى ئه‌م دو پێشكه‌شكاره‌ به‌سه‌ر دو باڵ كه‌ به‌ باڵى (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)و (ئارامۆ) ناو ده‌برێ، دژایه‌تى یه‌كى به‌رچاو له‌ نێونیاندا به‌ ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كرێ، ئه‌ویش دوابه‌دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ ئیداره‌ى (كۆره‌ك تى ڤى) له‌ (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و دانى به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ئه‌ڤین و ئارامۆ)، لێره‌وه‌ ململانێكان خه‌ستبویه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر بناغه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ى دروست كرد، پاش ئه‌م روداوه‌، دژایه‌تى ئه‌م دو لایه‌نه‌ ئاشكرا هه‌ستى پێ ده‌كرێ.
ده‌شنى شۆ و ئه‌ڤین ژن و ژیان
له‌دواى به‌رنامه‌ى (بێ كۆنترۆڵ) كه‌ توانى زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌داى كاره‌كه‌ى بكات، ده‌شنى موراد به‌رنامه‌ى خۆى هه‌بو به‌ناوى (ده‌شنى شۆ)، به‌رنامه‌یه‌كى هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى بو، كه‌متر لایه‌نى شۆ زاڵ بو، هه‌وه‌ها دیكۆرى به‌رنامه‌كه‌ى وێنه‌ى ده‌شنێى له‌خۆ گرتبو، پاش نه‌مانى به‌رنامه‌كه‌ى و دور كه‌وتنه‌وى له‌ (كۆره‌ك تی ڤى)، ئه‌ڤین له‌ كه‌ناڵ 4 به‌رنامه‌ى ( ئه‌ڤین ژن و ژیان) ى پێشكه‌ش كرد، ده‌شنى له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵیت: ئه‌ڤین له‌و به‌رنامه‌یه‌ كۆپى من ده‌كاته‌وه‌ له‌ روى پێشكه‌س كردن و دیكۆرى به‌رنامه‌كه‌شه‌وه‌.
دوا به‌دواى ده‌ستگرتنى ئه‌ڤین ‌و ئارامۆ به‌سه‌ر كه‌ناڵ چوارو كۆره‌ك تیڤى گۆرانیه‌كانى گروپه‌كه‌ى هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌یه‌كجارى وه‌ستا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌پێشتر كۆره‌ك تیڤى به‌رده‌وام گۆرانیه‌كانى گروپه‌كه‌ى هه‌ڵكه‌وت زاهیرى په‌خش ده‌كرد، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه‌ له‌ئێستادا هه‌ڵكه‌وت زاهیر تاكه‌ هونه‌رمه‌نده‌ یان مامۆستایه‌ توانیویه‌تى زۆرترین ئافره‌ت بهێنێته‌ بوارى هونه‌ره‌وه‌، یان ده‌ستى ئافره‌تان بگرێت بۆ گۆرانى وتن، ساڵانه‌ ئه‌لبومى خۆیان پێشكه‌ش به‌هه‌وادارانیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش شكاندنى كۆمه‌ڵێ به‌ربه‌سته‌ كه‌پێشتر له‌به‌رده‌م ئافره‌تانى كوردستاندا هه‌بو، بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ بوارى هونه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێكیش گۆرانى بوتایه‌ كه‌مترین گۆرانى بۆ ده‌كرا، به‌راده‌یه‌ك كه‌م ئافره‌ت هه‌بووه‌ ساڵانه‌ ئه‌لبومى خۆى هه‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا گروپه‌كه‌ى هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌میلۆدى نوێوه‌ ساڵانه‌ ئه‌لبومى خۆیان ده‌خه‌نه‌ به‌ر گوێ ‌و دیده‌ى گوێگران‌و بینه‌رانى كورد.
له‌ ناو پارتى كێ پشتگیریان ده‌كات؟
ئاشكرایه‌ كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان پشتگیرى مادیى و مه‌عنه‌وى هه‌ردو پێشكه‌شكاره‌كه‌ ده‌كات، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆیدایه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌بڵاوكراوه‌ته‌ نێچیره‌ڤان بارزانى له‌ناو پارتیدا زیاتر هاوكارى ئه‌م كه‌ناڵانه‌ ده‌كات، بۆیه‌ به‌رده‌وام چالاكییه‌كانى نێچیره‌ڤان بارزانى ده‌گوازنه‌وه‌، هه‌تا زۆرجار له‌كاتى بانگه‌شه‌و هه‌ندێ كێشه‌ى سیاسى له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ریه‌كه‌ له‌كۆره‌ك‌و كه‌ناڵ 4 راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ به‌رنامه‌ ده‌كه‌ن دژى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌دژى پارتى ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیش ده‌ربكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌م دو كه‌ناڵه‌ خێرا بێلایه‌نى خۆیان ده‌خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دوكه‌ناڵه‌ هونه‌رى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى بون، كه‌چى له‌وكاته‌دا ده‌بونه‌ سیاسى له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى به‌و شێوه‌ى ده‌ویست.
ده‌شنى گۆرانى بۆ ئه‌ڤین ده‌ڵێت
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ده‌ست موزیك مه‌گه‌زین كه‌وتووه‌، ده‌شنى موراد به‌م دواییه‌ گۆرانیه‌كى وتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌ڤین ئاسۆو له‌و گۆرانیه‌دا به‌رونى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ئه‌ڤین ئاسۆ ته‌قلیدى ئه‌و ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت خۆى بباته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌مه‌ش لاى هه‌موان رونه‌ كه‌كێ له‌پێشدا كۆمه‌ڵێ كۆت ‌و به‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى شكاندو به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ میدیا كرد، كه‌ده‌ورێكى باڵاى هه‌بو بۆ كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێگه‌ى میدیاوه‌، دواجار ده‌شنێ بوبه‌ سه‌رمه‌شق بۆ ده‌یان بێژه‌رو به‌دواى ئه‌ودا به‌رنامه‌ له‌شێوه‌ى ده‌شنێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌ناویشیاندا ئه‌ڤین ئاسۆ.
ئه‌ڤین‌و تۆمه‌ته‌كان
ماوه‌یه‌ك ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ئه‌ڤین ئاسۆ ته‌قه‌ى لێكراوه‌و ئه‌ڤینیش خۆى ونكردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بۆ میدیاو نه‌ له‌كه‌ناڵه‌كه‌ى خۆشیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆچون‌و لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام زۆرترین بۆچونه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م شایعه‌بووه‌و ره‌نگه‌ ئه‌ڤین خۆى یان كه‌سانى نزیك له‌ئه‌ڤین بڵاویان كردبێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڤینى پێ گه‌وره‌ بكه‌ن‌و خه‌ڵك به‌ تاسه‌وه‌ چاوه‌رێى ده‌ركه‌وتنى ئه‌ڤین بكه‌ن، ئه‌وه‌بو دواى ماوه‌یه‌ك له‌خۆشاردنه‌وه‌ى یان خۆ ده‌رنه‌خستنى دواتر ده‌ركه‌وته‌وه‌ كه‌هیچ شتێكى وا له‌ئارادا نیه‌.
له‌ماوه‌ى رابردوشدا به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌له‌زۆرێك له‌میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه‌و ئه‌ندامێكى داواكارى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان، داواى به‌دواداچون ده‌كات بۆ سه‌رفكردنى بڕى (160) ده‌‌فته‌‌ر دۆلار، كه‌ دراوه‌ به‌ هه‌ردو پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزىۆنى “ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ”.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه‌كۆپیه‌كه‌ى گه‌ىشتوه‌ته‌ میدیاكان، دڵشاد فائیز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى داواكارى گشتى، نوسراوێكى بۆ فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى هه‌ولێر ناردوه‌و تێیدا داواى به‌دواداچونى كردوه‌ له‌و زانیارییانه‌ى پێیگه‌شتون و بونه‌‌ته‌ هۆى “به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى”.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا، كه‌ به‌ ژماره‌ى (108)ى رۆژى (26/6/2011) نێردراوه‌و له‌ چه‌ند خاڵێك پێكهاتوه‌، له‌ خاڵى یه‌كه‌مدا هاتوه‌: “له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕى (160) ده‌فته‌ر دۆلارى ئه‌مریكى سه‌رفكراوه‌ بۆ هه‌ردو هونه‌رمه‌ند (ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ) به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى (chanal4)و (korek).
نوسراوه‌كه‌، داوایكردوه‌: به‌دواداچون له‌سه‌ر راستى و دروستى ئه‌و زانیارییانه‌ بكرێت و سكاڵا له‌دژى ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار بكرێت، كه‌ تێیدا كه‌مته‌رخه‌م بون.
ئه‌ڤین ئاسۆ، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى (chanal4)و ئارامۆ، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى (korek) كاریان كردوه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ وا باسى ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ماوه‌ى رابردودا هه‌ردوكیان ده‌ركراون له‌و كه‌ناڵانه‌، به‌ڵام زۆرى نه‌برد ئه‌ڤین له‌به‌رنامه‌یه‌ك ده‌ركه‌وته‌وه‌ له‌هه‌ردو كه‌ناڵه‌كه‌و به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى پێشكه‌شكرد، بۆیه‌ تائێستا نازانرێ مه‌سه‌له‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌له‌لاى ئه‌ڤین‌و ئارامۆیه‌ چه‌نده‌ راسته‌، بۆ راست و دروستى ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌رێى ده‌نگوباس بكه‌ین.
ئيمزا :
دوماهيك بابه‌تێن BeriVan HirOri

  به‌رسڤ دان دگه‌ل ده‌ق كرنێ
كه‌ڤن 31-03-2012, 12:04   #2
B I R H A T
ئه‌ندامێ ده‌ستپێكى
 
وێنێ ئه‌ندامى B I R H A T

جـهـ :  كوردDUHOKستان
خوشترين زيان ئازاديه
جوان ترين به يف راستيه
مه زن ترين تشت هه فالينيه
B I R H A T ئاماده‌ نینه‌
سه‌ره‌كی

ده ست خوش خاتين بيريفان بو فئ راكه هاندنئ
ئيمزا :
دوماهيك بابه‌تێن B I R H A T

  به‌رسڤ دان دگه‌ل ده‌ق كرنێ
كه‌ڤن 31-03-2012, 13:01   #3
ware_92
راگرتى
 
وێنێ ئه‌ندامى ware_92

تەنیـــــــــــــــــــای ی زۆر باشترە لە هاوڕێــــــــــــــــی خراپ
ware_92 ئاماده‌ نینه‌
سه‌ره‌كی

ده ست خوش بيريفان جان

زانياريت باشبوون ل سه ر ئه فين ئاسو & ده شنئ موراد

سه ركه فتى بى ان شاء الله
ئيمزا :


بايه‌ ئه‌زێ هه‌رم ته‌ بهێلم ل ڤر
جاره‌كادن ئه‌ز و تو هه‌ڤدوو نابينن

بخاترێ ته‌

دوماهيك بابه‌تێن ware_92

  به‌رسڤ دان دگه‌ل ده‌ق كرنێ
كه‌ڤن 31-03-2012, 13:01   #4
ware_92
راگرتى
 
وێنێ ئه‌ندامى ware_92

تەنیـــــــــــــــــــای ی زۆر باشترە لە هاوڕێــــــــــــــــی خراپ
ware_92 ئاماده‌ نینه‌
سه‌ره‌كی

ده ست خوش بيريفان جان

زانياريت باشبوون ل سه ر ئه فين ئاسو & ده شنئ موراد

سه ركه فتى بى ان شاء الله
ئيمزا :


بايه‌ ئه‌زێ هه‌رم ته‌ بهێلم ل ڤر
جاره‌كادن ئه‌ز و تو هه‌ڤدوو نابينن

بخاترێ ته‌

دوماهيك بابه‌تێن ware_92

  به‌رسڤ دان دگه‌ل ده‌ق كرنێ
زێده‌كرنا به‌رسڤێ

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازێن نيشاندانێ

ياسايا په‌يامێ
تو نه‌شێی بابه‌تێن نوی بنڤيسی
تو نه‌شێی به‌رسڤا بو بابه‌تی بنڤێسی
تو نه‌شێی فايلێن خو باركه‌ی
تو نه‌شێی پشكداريێن خو دروست بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
بشكورين چالاكه‌
كود [IMG] چالاكه‌
كود HTML نه‌چالاكه‌

ڤه‌گوهاستنا بله‌ز


نوكه‌ ده‌مژمێر : 17:07 ب ده‌مێ كوردستانێ




Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD
SMS وه‌رگێرانا زمانى نـیـبـه‌ر نـێـت ©2010